شێوازی كڕینی بەنزین دەگۆڕدرێت

لە نوێترین بڕیاریدا، بانكی ناوەندیی عێراق، پارەدانی شۆفێران لە بەرامبەر كڕینی بەنزیندا دەگۆڕێت بۆ ئەلیكترۆنی.

بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بنكەی پارەدان بە شێوەی ئەلیكترۆنی (pos) لە وێستگەكانی دابەشكردنی سووتەمەنی دەكاتەوە بۆ ئەوەی شۆفێران بە شێوازی ئەلیكترۆنی پارەی بەنزین بدەن.

بەپێی راگەیەندراوەكەی بانكی ناوەندی، لە سبەینێ شەممەوە کارکردن بەو شێوازە لە بەشێکی بەنزینخانە و وێستگەکانی بەغداد دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، شۆفێران لە هەشت وێستگە دەتوانن لە رێگەی بنكەی پارەدان بە شێوەی ئەلیكترۆنی (pos) پارەی بەنزینی ئۆتۆمبێلەكانیان بدەن.

ئەم هەنگاوە دەستپێكە بۆ گۆڕینی شێوازی پارەدان لە كاشەوە بۆ ئەلیكترۆنی وەك بانكەكە دەڵێت و ئاشكرایكردووە، “ئەمە سەرەتای پڕۆژەیەكی گەورەیە كە هەموو كۆمەڵگە دەگرێتەوە، ئامانجی كەمكردنەوەی بەكارهێنانی پارەی كاش و پاراستنی پارە و پارەدانە بە شێوەی ئەلیكترۆنی”.

بابەتی پێشتر

رۆژێك پشوو راگەیەندرا

بابەتی دواتر

بومەلەرزە لە شارێكی كوردستان روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share