بۆچی ڕیاڵ مەدرید پشتی لە بەرشلۆنە کرد؟

بەهۆی بەشداریکردنی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە لێکۆڵینەوەکانی دادگای باڵای کەتەلۆنیا لەسەر دۆسیەی یانەی بەرشلۆنە و نیگرێرای جێگری پێشووی لیژنەی ناوبژیوانانی “لالیگا”، پەیوەندیی نێوان دوو یانە گەورەکەی ئیسپانیا تێکچووە.

خوسێ فیلێکس دیاز، ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی “مارکا” ئاشکرایکردووە، پەیوەندی نێوان ڕیاڵ و بارسا لە ئێستادا لاوازە و ساردبوونەوەی پێوەدیارە، هۆکارەکەش ئەوەیە کە یانەی شاهانە ڕەزامەندی نیشانداوە بەشداری لە دۆسیەی لێکۆڵینەوەکانی دادگای باڵا-دا بکات.

بەپێی سەرچاوەکان، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ پەیوەندییەکی دۆستانەی بێوێنەی لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسا هەبووە، بەوپێیەی هەردوو یانەکە بەشدارن لە دۆسیەی خولی سوپەری ئەوروپی، بەڵام ئەوەی لەم دواییانەدا ڕوویداوە پێرێزی ناچارکردووە پشت لە هاوڕێ کەتەلۆنییەکەی بکات.

ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی و ڕایەڵەی هاندەران فشاری توندیان لەسەر پێرێز دروستکردووە دژی بارسا بوەستێتەوە، پێیانوابووە، ئەگەر ئەو یانەیە بە ڕاستی تێوەگلابێت لەگەڵ ناوبژیواناندا، ئەوا یانەکەیان گەورەترین زەرەرمەندبووە، لەبەرئەوە ناکرێت بێدەنگی و بێلایەنی هەڵبژێرن.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەک رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

بابەتی دواتر

نادال ناوی خۆی ناردووە بۆ ڕێکخەرانی مۆنتی کارلۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ لە خول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و گەورە ئەنجام دەدرێن. بەهێزترین یاریی لە خولی ئینگلتەرا…
Total
0
Share