ڤلاهۆڤیچ یانەی داهاتووی دیاریکرد

هێرشبەری یانەی فیۆرنتینا، دوسان ڤلاهۆڤیچ لە ئەگەری جێهێشتنی یانە مۆرپۆشەكە، ڕوو لە یانەی یوڤانتۆس دەکات.

سەرۆکی یانەی فیۆرنتینا، ڕۆکۆ کۆمیسۆ لەماوەی ڕابردوودا ئاماژەیکردووە، کە هێرشبەرەکەی سڕبیا بۆند لەگەڵ ڤیۆلا نوێناکاتەوە و بۆندەکەش لە هاوینی 2023 کۆتاییدێت.

لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی نووسیویەتی، ڤلاهۆڤیچی سڕبی بڕیاریداوە گرێبەست لەگەڵ یانەی فیۆرنتینا نوێنەکاتەوە، پلانی داڕشتووە وەرزی داهاتوو درێسی یانەی یوڤانتۆس بپۆشێت.

جگە لە یانەی یوڤانتۆس، مانچستەر سیتی و چێڵسی دووان لەو یانە ئینگلیزییانەن کە خواستیان لەسەر هێرشبەرە ناوازەکە نیشانداوە، بەڵام ناوبراو جەختی لەوەکردووە، لە خولی ئیتاڵیا بەردەوامدەبێت و پەیوەندی بە خانمە پیرەکەوە دەکات.

ڤلاهۆڤیچی تەمەن 21 ساڵ، لەم وەرزەدا 2021-2022 لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان بەشداری لە 12 یارییدا کردووە، 10 گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵێکی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

لوتكەی ئاووهەوا.. گۆتیرێش داوای وەستاندنی گۆڕ بۆ خۆهەڵكەندن دەكات

بابەتی دواتر

ڕۆژی کۆبانێ.. دڵی جیهان لەوێوە لێدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share