نێیمار گەڕایەوە بۆ بەرشلۆنە

بەهۆی دۆسییەی ساختەکاری و پێدانی داتای ناڕاست بە حکوومەتی ئیسپانیا، نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی جارێکی دیکە پەلکێشی دادگا کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان بە مەبەستی ئامادەبوونی لەبەردەم دادگا لە فەرەنساوە بۆ ئیسپانیا گەشتی کرد، دۆسییەکەش تایبەت بوو بە بابەتی گواستنەوەی لە ساڵی 2013 لە یانەی سانتۆسەوە بۆ بەرشلۆنە.

بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، یاریزانەکە چاکەت و کڵاوی پۆشیوە  و هەوڵیداوە لەبەردەم جەماوەرەکەیدا دەرنەکەوێت، بەو جۆرە سەرنجی میدیاکانی لەسەر خۆی لابردووە.

ئەگەر هەیە داواکاری گشتی ئیسپانیا بە تۆمەتی پێدانی زانیاریی ناڕاست و خۆدزینەوە لە فەرمانگەی باج و باجدان، سزای دوو ساڵ زیندانیکردن و 10 ملیۆن یۆرۆ بەسەر نێیمار، هەروەها پێنج ساڵ زیندانیکردن بۆ ساندرۆ ڕۆسێلی سەرۆکی پێشووی بەرشەلۆنە و سزای 8.4 ملیۆن یۆرۆ بەسەر یانە ئیسپانییەکەدا بسەپێنێت.

بابەتی پێشتر

لە كۆكەرەوەی خاشاكەوە بۆ لوتكەی دەوڵەمەندی

بابەتی دواتر

لە سلێمانی ورچ پەلاماری منداڵێکی دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share