نادال ناوی خۆی ناردووە بۆ ڕێکخەرانی مۆنتی کارلۆ

تێنسزان و ئەفسانەی ئیسپانیا، ڕافائێل نادال قۆناغی چارەسەربوونی لە پێکان تێپەڕاندووە و بڕیاریداوە بەشداری پاڵەوانێتی ماستەرزی مۆنتی کارلۆ بکات.

دوای کشانەوە لە پاڵەوانێتییەکانی ئیندیانا وێڵز و مەیامی، ڕافائێل نادالی ئیسپانی پێکانی ماسولکەی ڕانی تێپەڕاندووە و دەستی بە مەشق و ڕاهێنانەکان کردووەتەوە.

سەرچاوەکانی فەرەنسا و ئیسپانیا ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە “ماتادۆر” یەکەمین کەس بووە ناوی خۆی ئاراستەی ڕێکخەرانی پاڵەوانێتی ماستەرزی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی کردووە، کە ئەوەش واتای گەڕانەوە و بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتییەکە دەگەیەنێت.

پاڵەوانێتی مۆنتی کارلۆ لە نێوان نۆ بۆ (16)ی نیسان (مانگی داهاتوو) لە مۆناکۆ – فەرەنسا ئەنجامدەدرێت.

نادال لە ژیانی وەرزشیی خۆیدا (11) جار ناسناوەکەی چنیوەتەوە، هەشت جار یەک لەدوای یەک بووە و ئەوەش خۆی لە خۆیدا ڕیکۆردێکی جیهانییە، لەنێوان 2005 بۆ 2012 تۆمارکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵ پێیه‌کی خسته‌ چوارگۆشه‌ی زێڕینه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share