وردەكاریی گرێبەستەكەی كۆنتی لەگەڵ مانچستەر یونایتد بزانە

ئەنتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنەری ئیتاڵی، ڕەزامەندیی پیشانداوە، دوای سۆلشایەر پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی مانچستەر یونایتد بگرێتە ئەستۆ.

پاش پێنج گۆڵەكەی لیڤەرپوڵ، ئیدارەی مانچستەر یونایتد گفتوگۆكانی بۆ یەكلاییكردنەوەی داهاتووی ڕاهێنەر دەستپێكردووە.

ئاژانسی سكای سپۆرت ئاشكرایكردووە، بەشێكی زۆر لە بەرپرسانی مانچستەر یونایتد لە سۆلشایەر ڕازی نین و بەنیازی دوورخستنەوەین.

تەنانەت هەندێ لە یاریزانەكانیش پشتگیریی دوورخستنەوەی ڕاهێنەریان كردووە و پێیان وایە یانەكە پێویستی بە گۆڕانكارییە.

كێشەی بەرپرسانی مانچستەر یونایتد ئەوەیە كە تائێستا سێر ئالێكس فێرگسۆن ڕاهێنەری مێژوویی یانەكە پشتگیریی بەردەوامبوونی سۆلشایەر دەكات.

كۆنتی ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ سێ وەرز پۆستی ڕاهێنەرایەتیی مانچستەر یونایتد وەربگرێت و بۆ هەر وەرزێكیش 12 ملیۆن یۆرۆی وەك مووچە پێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

ڕۆژنامەیەكی توركی: ئەردۆغان گفتوگۆی لەگەڵ كورد دەستپێكردووەتەوە

بابەتی دواتر

یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share