لە ترسی (یوێفا) پاریس دانوستاندنی لەگەڵ مێسی و ڕامۆسی هەڵپەسارد

ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان بەهۆی ترسی لە ڕێکارە یاساییە توندەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، دانوستاندنەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆ مێسی و سێرجیۆ ڕامۆس هەڵپەسارد.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی، دوای سزادانی یانەی یوڤانتۆس و لێپێچینەوە لە گرێبەستە واژۆکراوەکانی مانچستەر سیتی، هەروەها تێوەگلانی یانەی بەرشلۆنە بە دۆسییەی یاسایی “لالیگا” و ڕێساکانی یاریی خاوێن، ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان بڕیاریداوە بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستی مێسی و ڕامۆس تاوەکو کاتێکی نادیار هەڵپەسێرێت.

گرێبەستی دووانەی ناوبراو لە هاوینی 2023 کۆتاییاندێت، پێشەنگی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیانە، بەڵام ناسڕ خلێفی قەتەری و خاوەنی یانە فەرەنسییەکە بڕیاریداوە، تاوەکو لە ڕێکارە یاساییەکانی (یوێفا) دڵنیا نەبێتەوە هیچ هەنگاوێک بەو ئاراستەیە نەنێت.

هەروەها شکستی یانەکە لە خولی یانە پاڵەوانەکان کێشەیەکی دیکەیە کە پاریس ڕووبەڕووی بووەتەوە، بڕیارە هەمان دۆسیە لەگەڵ سەرجەم یاریزانان بە مێسی و ڕامۆسەوە تاوتوێ بکرێت.

بابەتی پێشتر

جامی سوپەری ئیتاڵیا گۆڕانکاری بەسەرداهات

بابەتی دواتر

کێشەیەکی دیکە بۆ بەرشلۆنە دروستبووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنتۆنی لە یاریکردن ڕاگیرا

یانەى مانچستەر یونایتد بڕیاریدا ئەنتۆنی بۆ ماوەیەکی نادیار لە یارییکردن ڕابگرێت. لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەى مانچستەر یونایتد ئاشکرایکرد،…
زیاتر ببینە

مێسی دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە؟

خۆرخی مێسی باوکی لیۆنێل مێسی، پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی یانەی بەرشلۆنەوە کردووە و پێشنیازی گەڕانەوەیەکی بەهێزی کردووە لە هاوینی…
Total
0
Share