بەیل وەرزی داهاتوو دژی ڕیاڵ مەدرید یاری دەکات؟

یاریزانی وێڵز و یانەی ڕیاڵ مەدرید، گاریس بەیل بڕیاریداوە وەرزی داهاتوو لە خولی ئیسپانیا بەردەوام دەبێت.

ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی و نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید، خوانفی سانز لە پڕۆگرامێکی نوێی بەرنامەی “ئیل شیرینگیتۆ” ڕایگەیاندووە، “گاریس بەیل لە خولی ئسپانیا بەردەوام دەبێت، وڵاتەکەمانی خۆشدەوێت و لێرە هەست بە ئارامی دەکات، هیچ بژاردەیەکی ڕەت نەکردووەتەوە، لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید یان هەر یانەیەکی دیکە بێت دەیەوێت لە ئیسپانیا بەردەوام بێت.”

سانز دەڵێت، “سەرەڕای ئەوەی بۆندی گەورەی بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام بەدوور نازانرێت ئەگەر لە دەرەوەی ئینگلتەراوە بۆندی گەورەی پێبگات، پێی قایلبێت.”

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لە هاوینی 2022 بەیل گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و دەتوانێت بێبەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، بەدووریش نەزانراوە یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید، یاخود ئیشبیلیە سەرکەوتووبن لە گواستنەوەی.

بابەتی پێشتر

لەسەر بۆرییەكی نەوت سكاڵا دژی كازمی تۆماركرا

بابەتی دواتر

وتەبێژی كەجەكە: مەسرور بارزانی بەڵێنی بە ئەردۆغان دا بەپێی ئەجێنداكانی توركیا ‏مامەڵە بكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share