چاڤی و کرۆیف دەگەڕێنێتەوە.. ئەگەر ڤیکتۆر فۆنت ببێتە سەرۆکی بەرشلۆنە چی دەکات؟

فۆنت بەڵێنی گەڕاندنەوەی بەرشلۆنە دەدات بۆ ئەوپەڕی تواناکانی

یەکێک لە بەهێزترین کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، ڤیکتۆر فۆنت پلانەکانی ئاشکراکرد و بەڵێنیدا چاڤی هێرناندێز و جۆردی کرۆیف بگەڕینێتەوە.

فۆنت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە فەرمی پلان و بەڵێنەکانی بۆ هاندەران و ئەندامانی یانەی بەرشلۆنە ئاشکراکرد و دووپاتیکردەوە، لە ئەگەری هەڵبژاردنیدا هەریەک لە چاڤی هێرناندێز و جۆردی کرۆیف وەک بەڕێوەبەر لە یانەکە بەگەڕدەخات.

بەپێی ئەو پەیکەرە کارگێڕیەی کاندیدە ناودارەکە بە هاوکاری گروپی نونێز دایڕشتووە، خۆی وەک سەرۆکی یانە کاردەکات، لە خوار خۆیەوە کەسایەتیەک بەناوی جولی لۆپێز وەک بەڕێوبەری گشتی دەستبەکاردەبێت، ئەم کەسایەتییەش برای جێرارد لۆپێزی یاریزانی پێشووی یانەکەیە.

فۆنت هەریەک لە جۆردی کرۆیفی وەک بەڕێوبەری وەرزشی و ڕۆناڵد کومانی وەک ڕاهێنەر دیاریکردووە، واتا لە بەڵێنەکانی پێشووی بۆ دوورخستنەوەی کومان پاشگەزبووەتەوە، بەڵام لەسەرو ئەم ڕاهێنەرەوە چاڤی هێرناندێز وەک بەڕێوەبەری هونەری بەکاردەخات، ئەوەش هەمان ئەو پێگەیەیە کە سێر ئەلێکس فێرگسۆن لە یانەی مانچستەر یونایتد پێیبەخشراوە.

ڤۆکتۆر فۆنت پلانەکانی ئاشکراکرد، وەک دەردەکەوێت چاڤی و کرۆیفی وەک بەڕێوەبەر دەستنیشانکردووە

کرۆیف بەرپرس دەبێت لە گواستنەوە و دەستنیشانکردنی داواکراوان، چاڤی هێرناندێزیش وەک ئەقڵی ڕاهێنان و پلاندانان کاردەکات.

لە پێگەی سکرتێری یانە تیتۆ بیانکۆ ناوی هاتووە و ناوی سکرتێری دووەم دیارینەکراوە و بەنهێنێ ماوەتەوە، بەڵام زۆرینەی میدیاکانی ئیسپانیا پێیان وایە ئەو کەسە کارلیس پویۆڵە، بەڵام بەر لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت.

بابەتی پێشتر

ئارتێتا داوای ئیسکۆ دەکات و یانەیەکی ئیسپانی هاتووەتە ناو هاوکێشەکەوە

بابەتی دواتر

دۆناروما بێبەرانبەر.. گۆڵپارێزە بەهرەدارەکەی میلان پێنج بژاردەی لەبەردەمدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دایكی مباپێ دۆخەكەی شڵەقاند

فایزەر عامری، دایكی مباپێ ئاشكرایكرد، ئێستا كوڕەكەی لەگفتوگۆدایە لەگەڵ كارگێڕیی پاریس سان جێرمان، دووپاتیشیكردەوە، لە گواستنەوەی هاوینەدا ویستویانە…
Total
0
Share