سلێمانی میوانداریی مۆندیالی هەرێمەکان دەکات

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، سلێمانی ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ لەخۆگرتنی پاڵەوانێتیی کۆنیفا، توانای لەخۆگرتنی گەشتیار و هاندەری وەرزشیی مۆندیالەکەی هەیە.

لە راگەیەندراوێکدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، پێشوازییان کردووە لە شاندێکی (کۆنیفا) یەکێتی تۆپی پێی هەرێمەکان و کۆبوونەوەیان لەبارەی بەڕێوەچوونی مۆندیالی هەرێمەکان ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، قائیمقامی سلێمانی کورتەیەکی لەسەر بوارەکانی مێژوو، کلتور، وەرزش، گەشتوگوزار و بوارەکانی دیکەی شاری سلێمانی بۆ میوانەکان باسکرد.

راشیگەیاند، شاری سلێمانی پێشوازی لە بەرێوەچونی جامی جیهانی هەرێمەکان دەکات و شارەکە توانای لەخۆگرتنی ئەو گەشتیار و هاندەرە وەرزشییانەی هەیە کە سەردانی سلێمانی دەکەن.

قائیمقامی سلێمانی هیواشی خواست، پاڵەوانێتییەکە بەسەرکەوتویی بەڕێوەبچێت، وتیشی، “ئێمەش وەکو حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار بە وەرزش هەموو شێوەیەک ئاسانکاریی بۆ بەڕێوەچونی جامی جیهانی هەرێمەکان له‌ كوردستان دەکەین”.

بابەتی پێشتر

دوو ژن دەستگیرکران لە گەرماودا ڤیدیۆی ژنانیان گرتووە

بابەتی دواتر

بزوتنەوەی ئیسلامی: لەبەر بەرژەوەندیی مسوڵمانان کورسییەکانی پەرلەمان پڕدەکەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share