بزوتنەوەی ئیسلامی: لەبەر بەرژەوەندیی مسوڵمانان کورسییەکانی پەرلەمان پڕدەکەینەوە

مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، ئەو پێنج کورسییە پەرلەمانییەی لەلایەن یەکگرتووی ئیسلامییەوە دەستیلێهەڵگیراوە پڕیدەکەنەوە و بڕیارەکەش بۆ بەرژەوەندیی مسوڵمانان و لایەنی یاسایی پەرلەمان دەگێڕنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا لەبارەی بڕیار بۆ چوونە پەرلەمان و پڕکردنەوەی کورسییە بەتاڵەکانی یەکگرتووی ئیسلامی دوای کشانەوەیان، بەپێی بڕیارەکانی کۆتایی کۆبوونەوەکە بزوتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند، سوورن لەسەر بڕیاری چوونە پەرلەمانی کوردستان.

ئاری عەبدوللـەتیف ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند، “ئەگەر بۆ یەک کاتژمێریش بێت کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان کە یەکگرتووی ئیسلامی لێیان کشاوەتەوە پڕدەکەینەوە”.

مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئیسلامی ئاماژەی بەوەکردووە، لەبەر بەرژەوەندیی مسوڵمانان و بۆئەوەی کەسانی غەیرە ئیسلامی ئەو کورسییانە پڕنەکەنەوە هەروەها لەبەر عورفی سیاسی و لایەنی یاسایی پەرلەمان دەچنە پەرلەمان و کورسییەکان پڕدەکەنەوە.

سەبارەت بەوەی کە ئایا هیچ رێککەوتنێکیان لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کردووە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورسییانە رایگەیاند، “یەکگرتووی ئیسلامی کاتێک ناوی فراکسیۆنەکەیان گۆڕی هیچ راوێژێکیان پێنەکردین، کاتێک بڕیاری کشانەوەیان دا هیچ راوێژیان پێنەکردین بۆیە ئێمەش بڕیارەکەمان لە مەکتەبی سیاسی داوە و رێککەوتنمان لەگەڵ یەکگرتوو نەکردووە”.

بابەتی پێشتر

سلێمانی میوانداریی مۆندیالی هەرێمەکان دەکات

بابەتی دواتر

پیکێ: کەس ناتوانێت گومانمان لێبکات و ڕیاڵ لەژێر فشاردایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی نۆ تۆمەتبار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، نۆ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە ژمارەیەکی زۆر بوتڵی غازیان دزیبوو. لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد،…
Total
0
Share