دانەغاز كارەكانی فراوانكردنی كێڵگەی كۆرمۆری ڕاگرت

کۆمپانیای دانەغاز لەبارەی هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر ڕایگەیاند، کارکردنیان بۆ فراوانکردنی کۆرمۆر بەردەوامە و تەنها بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە، هێرشەکە هیچ زیانێکی نەبووە و هیچ کەسێکیش بریندار نەبووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمپانیای دانەغاز بڵاویکردووەتەوە، پڕۆژەی فراوانکردنی کۆرمۆر کەی ئێم 250 بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە بەهۆی هێرشەکانی سەر کێڵگەکەوە، ئەوەش بەهۆی توندوتۆڵکردنی لایەنی ئەمنیی کێڵگەی کۆرمۆر.

ڕاگەیەندراوەکە جەختیکردووەتەوە کار و چالاکییەکانیانی بەرهەمهێنانیان بەردەوامە لە کێڵگەی کۆرمۆر، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەر کێڵگەکە نەکەوتووە.

دانەغاز ئاماژەی بەوەکردووە، “هەماهەنگی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هەیە سەبارەت بە هێرشەکانی سەر کۆرمۆر، ڕێکاری پێویستیش بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکان گیراوەتەبەر”.

لەبارەی ڕێکارەکانەوە دانە گاز دەڵێت، “یەکێک لە ڕێکارەکان هێنانی هێزی ئەمنی و سەربازیی زیاترە بۆ پاراستنی کێڵگەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 21 هەزار منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان چارەسەركراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 21 هەزار و 481 منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان…
Total
0
Share