(ڤیدیۆ) سۆسیداد جامی شای ئیسپانیای 2019/2020ی لەم وەرزەدا بەرزکردەوە

ئەمشەو، شەممە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بۆ وەرزی 2019/2020 لە نێوان یانەکانی ڕیاڵ سۆسیداد و ئەتلەتیک بلباو ئەنجامدرا و سۆسیداد جامەکەی بەرزکردەوە.

لە یاریگای لاکارتۆخا و لەژێر باری خۆپارێزی، هەردوو یانەی ڕیاڵ سۆسیداد و بلباو یاری کۆتایی و دواخراوی جامی شای ئیسپانیا “کۆپا دێل رێ”ی وەرزی ڕابردوویان ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی ڕیاڵ سۆسیداد کۆتاییهات.

گۆڵەکە لە خولەکی 63 بە لێدانی سزا لەلایەن میکێل ئۆیارزابالەوە تۆمارکرا، سەرەڕای ئەوەی لە کۆتا ساتەکاندا ئەستێرەکانی بلباو هەوڵی بێوچانیاندا بەرانبەر هاوتا باسکیەکەیان ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

https://streamable.com/8nwlrg

فاینەڵی کۆپای ئیسپانیا بۆ وەرزی 2019/2020 بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە وڵاتی ئیسپانیا بەناچارییەوە لەم وەرزەدا ئەنجامدرا و تاکە فاینەڵیش نابێت هەر لەم وەرزەدا ئەنجامدەدرێت، بەڵکو لە یاری کۆتایی وەرزی 2020/2021 جارێکی دیکە بڕیارە ئەتلەتیک بلباو بەرانبەر یانەی بەرشلۆنە یاریبکات.

بابەتی پێشتر

بۆلۆنیا 0-1 ئینتەرمیلان

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share