مانچستەر یونایتد چاوەڕێی سزادانی بەرشلۆنەیە

یانەی مانچستەر یونایتد چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی دادگای باڵای کەتەلۆنیا دەکات، سەبارەت بە دۆسییەی تێوەگلانی یانەی بەرشلۆنە لە بابەتی بەرتیلدان بە ناوبژیوانانی “لالیگا”.

بەپێی زانیارییەکانی “تریبونا”، زۆرینەی هاندەران و ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕیی مانچستەر یونایتد فشاریان لەسەر ئیدارەی یانەکەیان دروستکردووە، تاوەکو لە مێرکاتۆی هاوینی 2023دا گرێبەست لەگەڵ فرینکی دی یۆنگی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی بەرشلۆنە واژۆ بکات.

یانە سوورە زەبەلاحەکەی ئینگلتەرا چاوەڕوانی بڕیاری دادگای کەتەلۆنیایە، لەسەر بابەتی تێوەگلانی بەرشلۆنە بە کارکردنی نایاسایی لەگەڵ ماریا ئینریکێز نیگرێرای جێگری پێشووی سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی “لالیگا”.

لە ئەگەری سزادانی بارسا بە دوورخستنەوە لە “لالیگا”، یاخود لێشکاندنی خاڵەکانیان لەم وەرزەدا، ڕاستەوخۆ مانچستەر یونایتد گرێبەستێکی ڕەتنەکراوە بە بڕی (70) ملیۆن یورۆ بۆ دی یۆنگ پێشکەشدەکات، بە ئەگەرێکی زۆریشەوە لە هەوڵەکانیاندا سەرکەوتوودەبن.

لە هەمان کاتدا ئیدارەی “ڕێد دێڤڵز” دەیانەوێت سوود لە پەیوەندیی نێوان یاریزانەکە و ئێریک تین هاگی ڕاهێنەر وەربگرن، کە پێشتیر لە ئەیاکس ئەمستەردام بەیەکەوە کاریانکردووە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید بۆ مباپێ: ئەمجارە بە ئاشکرا قسە بکە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید بڕیاریدا: دژی بەرشەلۆنە دەوەستینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تین هاگ دەرناکرێت

تا ئێستا ئیدارەى یانەى مانچستەر یونایتد بیری لە دەرکردنی تین هاگی ڕاهێنەر نەکردۆتەوە تین هاگ لەدواین کۆنگرەى ڕۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share