وەرزشکردن کاریگەریی لەسەر نەخۆشیی شەکرە هەیە؟

وەرزشکردن بۆ هەموو مرۆڤێک گرنگە، گرنگتریشە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە و لە پلەکانی یەکەم و دووەمدان.

بەبۆچوونی شارەزایانی تەندروستی، وەرزشکردن بەشێوازی هەفتانە کاریگەریی لەسەر ئەو کەسانە هەیە کە نەخۆشیی شەکرەیان هەیە و لە پلەکانی یەکەم و دووەمدان، نەک پلە زۆر بەرزەکان.

کۆمەڵەی تووشبووانی شەکرەی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، وەرزشکردن بۆ تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە زۆر گرنگە، بەپێویستی دەزانن لە هەفتەیەکدا دوو تاوەکو سێ جار مەشقەکانی بەهێزکردنی ماسولکەیی ئەنجامبدەن.

لەو بارەیەوە چێری ڕۆبێرتس، پزیشک و پسپۆری چاودێریکردنی تووشبووانی شەکرە، دەڵێت، “ئەم جۆرە مەشق و ڕاهێنانە کاریگەرییان دەبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕێژەی شەکرە لەخوێندا، هەروەها دەبێتە هۆی زیادکردن و بەهێزکردنی ماسولکەی جەستە، هەروەها بەرگریکردنی ئەنسۆلین باشتردەکات، دەبێتە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی کێش و کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی قەڵەوی”.

پسپۆرانی بوارەکە دووپاتیدەکەنەوە، ڕاهێنانەکانی بەرگریکردن (تمارین المقاومة) بۆ ئەو نەخۆشانە گونجاوە، کە نەخۆشییەکەیان پلە یەک، یان دووە، نەک ئەوانەی نەخۆشییەکەیان لە پلەیەکی قورسدایە.

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ پاڵیپێوەدەنێت و ئۆبامیانگ دەڵێت: تەنها و تەنها ئەوروپا

بابەتی دواتر

هەولێر.. زیاتر لە 100 گرام ماددەی هۆشبەر کە "جامایکا"شی تێدایە دەستیبەسەردا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
20
Share