ڕیاڵ مەدرید بڕیاریدا: دژی بەرشەلۆنە دەوەستینەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی ڕیاڵ مەدرید بڕیاریدا بەشداری لە سکاڵای یاسایی یانەکانی “لالیگا” و دادگای باڵای کەتەلۆنیا بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنەی ڕکابەری بکات.

یانەی شاهانە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ڕیاڵ مەدرید ئاگاداربوونی لەو تۆمەتانە ڕاگەیاند کە لەلایەن دادگای کەتەلۆنیاوە ئاراستەی یانەی بەرشلۆنە، هەروەها دوو سەرۆکی پێشووی ئەو یانەیە، ساندرۆ ڕۆسێل و جوسێپ ماریا بارتۆمیو و بەڕێوەبەران، ئالبێرت سۆلێر و ئۆسکار گراو کراون.”

هەروەها نووسراوە، “لەسەر ڕۆشنایی ئەو لادانە یاساییانە و بابەتی گەندەڵیکردن لە بواری وەرزشیی، هەروەها پەیوەندییە نایاساییەکانی ئەو یانەیە لەگەڵ لیژنەی ناوبژیوانان و خوسێ ماریا نیگرێرا، ڕیاڵ مەدرید نیگەرانی قووڵی خۆی لە جددیەتی بابەتەکە دەردەبڕێت، متمانەی تەواویشمان بە دادپەروەریی دادگا دووپاتدەکەینەوە بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە ڕەواکانمان، هەر کە دادوەر ڕێکارەکانی بەڕووی جەمسەرەکاندا کردەوە، ڕیاڵ مەدرید ئامادە دەبێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی چوارگۆڵی له‌ نۆرویچ کرد و پێگه‌ی خۆی له‌لوتکه‌دا به‌هێزکرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 25ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی نۆرویچ سیتی بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی شارنشینه‌کان کۆتاییهات.…
Total
0
Share