ڕیاڵ مەدرید بۆ مباپێ: ئەمجارە بە ئاشکرا قسە بکە

ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕیی یانەی ڕیاڵ مەدرید بێزارن لە هەڵوێستەکانی کیلیان مباپێ، داوادەکەن بە ئاشکرا داهاتووی خۆی یەکلاییبکاتەوە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی دوایین زانیاریی سەبارەت بە هەوڵەکانی ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ ئاشکراکردووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کە بەرپرسانی یانە شاهانە بوون بە دوو بەشەوە، هەندێکیان ماندوو و بێزاربوون لە شێوازی مامەڵەکردنی یاریزانەکە و گوفتارەکانی سەبارەت بە پۆشینی درێسی سپی مەدرید.

لەسەر ڕاسپاردەی ئەو ئەندامانە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە بڕیاریداوە بەهیچ شێوەیەک هەنگاو بە ئاراستەی یاریزانەکە نەنێت، یاخود مامەڵە لەگەڵ فایلەکەیدا نەکات، مەگەر یاریزانی ناوبراو بە ئاشکرا لەبەردەم میدیاکاندا نەڵێت، کە دەیەوێت سان جێرمان بەجێبهێڵێت.

بابەتی پێشتر

بۆچی ئالڤێس لە زیندانە و حەکیمی دەسوڕێتەوە؟!

بابەتی دواتر

مانچستەر یونایتد چاوەڕێی سزادانی بەرشلۆنەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share