(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بە بیستەمی ڕیزبەندیی “پریمەرلیگ” دۆڕا

یانەی لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، یاریی هەفتەی (27)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر بۆرنمۆس ئەنجامدا و دۆڕاندنی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (27)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی بۆرنمۆس لە یاریگای “ڤیتالیتی” میوانداریی لیڤەرپوڵی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکەی بۆرنمۆس لە خولەکی 28 لەلایەن فیلیپ بیڵینگەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، لیڤەرپوڵ بە (42) خاڵەوە لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا بەردەوام بوو.

لە بەرامبەردا یانەی بۆرنمۆس بە کۆکردنەوەی (24) خاڵ بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی (20)وە سەرکەوت بۆ پلەی (16).

بابەتی پێشتر

لایەنە سیاسییەكان لەبارەی هەڵبژاردنەوە چەندین بڕیاریان دا

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتوچۆ مردنی کەسێک و برینداربوونی دوو کەسی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ (23) یاریزانی ناوێت !

ڕاهێنەری یانەی ڕۆما، جوزێ مۆرینیۆ داوای دەستبەرداربوونی 23 یاریزانی لە ئیدارەی یانەکەی کردووە. ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی لەزاری…
Total
0
Share