رووداوێکی هاتوچۆ مردنی کەسێک و برینداربوونی دوو کەسی لێکەوتەوە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان – کەلار روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری جیلی لەسەر رێگای دەربەندیخان – کەلار نزیک قەبرستانی پێباز کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “خێزانێکی سێ کەسی کە پێکهاتبوون لە دایک و باوک و منداڵێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، باوکەکە کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بوو گیانی لەدەستداوە و ژن و منداڵەکەش بە سوکی بریندار بوون”.

 

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بە بیستەمی ڕیزبەندیی "پریمەرلیگ" دۆڕا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید کلاسیکۆی بچووکی لە ئیسپانیۆل بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share