کوڕەکەی مارسێلۆ بە (99) یاری (101) گۆڵی کردووە

ئینزۆ ئالڤێس ڤیێرا، کوڕی گەورەی مارسێلۆ ڤیێرای ئەستێرەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید، شارەزایان و ڕاهێنەرانی ڕیاڵ مەدریدی سەرسامکردووە.

ئینزۆ تاوەکو ئێستا (99) یاری بۆ تیپەکانی منداڵان و لاوانی یانەی شاهانە کردووە، لەو ماوەیەدا (101) گۆڵی تۆمارکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”، بەهرەدارەکەی بەڕازیل لە دوایین یاریی لاوانی ڕیاڵ مەدرید بە شەش خولەک “هاتریک”ی تۆمارکردووە، هەر لە مانگەشدا هاتریکێکی دیکەی بە (20) خولەک بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمارکردووە.

پۆرتاڵی “فابریکا مەدرید” لە تویتەرەوە ئەم ئامارانەی ئینزۆی بڵاوکردووەتەوە:

2017/2018: 15 گۆڵ بە 17 یاری

2018/2019: 34 بە 29 یاری

2019/2020: 5 گۆڵ بە 16 یاری

2020/2021: 4 گۆڵ بە 3 یاری

2021/2022: 15 گۆڵ بە 21 یاری

2022/2023: 28 گۆڵ بە 13 یاری

ئینزۆ لە ئێستادا تەمەنی (14) ساڵە و بۆ تیپی (14 ساڵان)ی ڕیاڵ مەدرید لە پێگەی هێرشبردن یاریدەکات، بەرزی باڵای (1.75م) و  بە لێدانە بەهێزەکانی بەناوبانگە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن به‌رامبه‌ر هۆفنهایم دوو خاڵی دیکه‌ی له‌ده‌ستدا

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 26ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر هۆفنهایم ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ئه‌نجامی یه‌کسانبوون کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌…
Total
0
Share