پێكانەكەی پێدری سەریهەڵدایەوە

پێدری یاریزانی بەرشلۆنە، جارێكی دیكە تووشی پێكان بووەتەوە و ئەمجارە مانگێك ‏دووردەكەوێتەوە.‏

ڕاگەیاندنەكانی بەرشلۆنە ئاماژە بەوە دەدەن، پێدری لە ڕاهێنانەكانی ڕۆژی هەینی ‏پێكانەكەی سەریهەڵداوەتەوە و لەژێر چاودێریی پزیشكیدایە.‏

ڕۆژنامەی مۆندۆ ئاشكرایكردووە، پێدری لانیكەم مانگێكی تر لە یاریكردن ‏دووردەكەوێتەوە.‏

دووركەوتنەوەی پێدری لەكاتێكدایە، چاڤی پۆستی ڕاهینەرایەتی وەرگرتووە و داوای لە ‏تیمی پزیشكی كردووە كێشەی پێكانی یاریزانەكان چارەسەر بكەن.‏

پێدری بەهۆی بەشدارییكردنی لە زۆرترین یارییەكانی وەرزی ڕابردوو لەخول و ‏پاڵەوانێتییەكان لەگەڵ بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ئەم وەرزە زۆربەی كات بەهۆی ‏پێكانەكانیەوە، لەسەر كورسیی یەدەگ بووە.‏

بابەتی پێشتر

فەرمی.. ڕاهێنەری ئۆرۆگوای دوورخرایەوە

بابەتی دواتر

یەكەم كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share