ژنێک ماوەی نۆ ساڵە دووگیانە

ژنێکی ئەفریقی ماوەی نۆ ساڵە دووگیانە و هەر بەو هۆیەشەوە گیانیلەدەستدا.

ژنێکی ئەفریقی تەمەن 50 ساڵ، دانیشتووی ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا تووشی حاڵەتێکی دەگمەن دەبێت کە “کۆرپەی بە بەردبووی” پێدەوترێت و ماوەی نۆ ساڵ منداڵەکە بە مردووی لە سکیدا دەمێنێتەوە.

ژنەکە دوای ئەوەی بەهۆی نەمانی ئارەزووی خواردن و ئازاری گەدە و دەنگی ناوسکی لە دوای نانخواردن دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە، دەردەکەوێت کە کۆرپەی بەبەرد بوو لە سکیدا ماوەتەوە و بەو هۆیەشەوە تووشی بەدخۆراکی بووبوو، دواتریش هەر بەو هۆیەوە گیانیلەدەستدا.

کۆرپەی بەبەرد بوو حاڵەتێکی دەگمەنە تا ئێستا 300 حاڵەت لە جیهاندا تۆمارکراوە، کاتێک روودەدات ژنێکی دووگیان منداڵەکەی ناوسکی دەمرێت، بەڵام جەستەی فڕێی ناداتە دەرەوە و بۆ ماوەی چەندین ساڵ دەمێنێتەوە.

 

 

بابەتی پێشتر

فێستیڤاڵی زانستی و تەکنەلۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیک بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

چارەسەری سروشتی چییە و کێ دەتوانێت وەریبگرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی فڕۆکە رەنگی سپییە؟

گەر سەرنجی رەنگی زۆرینەی فڕۆکەکان بدەیت رەنگی سەرەکی تێیاندا سپییە، پێگەیەکیش هۆکارەکانی ئاشکرادەکات. پێگەی MotorBiscuit، لە دوای حەفتاکانی…
Total
0
Share