هۆکارەکانی خەواڵوویی لە رۆژدا چییە؟

هەر کەسێکی پێگەیشتووی ئاسایی پێویستە حەوت کاتژمێر یان زیاتر لە شەودا بخەوێت، مەرجە خەوەکەی پچڕپچڕ نەبێت کەشی شوێنەکەی بۆی گونجاوبێت تا بتوانێت لە کاتەکانی رۆژدا کارەکانی خۆی بە باشی ئەنجامبدات و پێویست بە سەرخەو شکاندن نەکات.

هەندێک کەس لە زۆرینەی کاتەکانی رۆژدا ئارەزووی خەوتن دەکەن و خەواڵووییان پێوەدیارە ئەمەش پەیوەندی بە چەندین هۆکارەوە هەیە لەوانەش:

-نەخەوتن بەگوێرەی پێویست.

-هۆکاری دەوروبەر، وەک پرخەی ئەو کەسەی لە ژوورەکەتدا دەخەوێت یان هەستانی منداڵە ساواکەت، یان دەنگە دەنگی ماڵە دراوسێکانت وا دەکات خەوەکەت پچڕپچڕ بێت و بە ئاسودەیی کاتی خەوەکەت بەسەرنەبەیت.

-کارکردن لە چەند شەفتێکی جیاوازدا وا دەکات بە پێی پێویست نەخەویت بە تایبەت گەر کارەکانت لە شەودا بن.

-دۆخی دەروونی، وەک سترێس و خەمۆکی وا دەکەن زۆرینەی کاتی شەو بەخەبەر بیت و لە رۆژدا خەواڵوو بیت.

-بەکارهێنانی دەرمان، بە تایبەت هێورکەرەوەکان و ئەو دەرمانانەی بۆ هەستیاری بەکاردێن.

-گەشتکردن بە فڕۆکە بۆ ماوەیەکی درێژ کاریگەریی لەسەر کاتژمـێری بایلۆجی دەبێت و خەو تێکدەدات.

-نەخۆشییەکانی کاتی خەوتن، وەک وەستانی هەناسە لەکاتی خەودا، کۆنتڕۆڵنەکردنی جوڵەی قاچ لەکاتی خەودا، رۆیشتن بەدەم خەوەوە.

بابەتی پێشتر

شارەزایان: پەتای كزبینی بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە

بابەتی دواتر

بەریتانیا یەکەم پەنابەر رەوانەی رواندا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share