منداڵێك 40 ساڵ لە منداڵدانی ژنێکدا دەمێنێتەوە

ژنێکی تەمەن 84 ساڵانی مەکسیکی دوای دروستبوونی ئازار لە سکیدا بۆی دەردەکەوێت ماوەی 40 ساڵە منداڵێک بە مردوویی لەناو منداڵدانیدا ماوەتەوە.

چیرۆکی ئەم ژنە لە ناوچەی دۆرانگۆی مەکسیک روویداوە، کاتێک هەستی بە ئازارێکی زۆر کردووە لە بەشی خوارەوەی سکیدا بەو هۆیەوە ناچاربووە روو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ناوچەکەی بکات، دوای ئەنجامدانی پشکنین دەردەکەوێت منداڵێک بە مردوویی لەناو منداڵدانیدا هەیە.

ئەو حاڵەتەی ژنە مەکسیکییەکە تووشی بووە، منداڵی بە کلس بوو یان بەبەردبوونی پێدەوترێت، حاڵەتێکی دەگمەنە، کاتێک روودەدات منداڵ لە تەمەنێکی گەورەدا لە سکی دایکیدا دەمرێت، بەهۆی گەورەیی قەبارەیەوە جەستە ناتوانێت بیکاتە دەرەوە و بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە.

بەپێی وتەی پزیشکەکان ژنەکە لە هەفتەی کۆتایی دووگیاندا منداڵەکەی لەناو سکیدا مردووە، بەڵام دەرنەهێنراوە بە شێوەیەکی ئاسایی.

 

 

بابەتی پێشتر

کاندیدێکی هەڵبژاردنەکان لە هەوڵێکی کوشتن رزگاریبوو

بابەتی دواتر

وردەکاریی شەڕەکەی سەیدسادق کە تێیدا 9 کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خزمەتگوزارییەكی نوێ.. لەڕێگای كامێرای مۆبایلەكەتەوە ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكە بە كوردی

دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمەڵگە (گووگڵ کراودسۆرس) ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا لەڕێگەی مۆبایلەكانتانەوە دەتوانن ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكەن بە كوردی. بۆكان جاف…
Total
0
Share