چاپی یەكەمی بەرهەمەكانی شكسپیر بە 10 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

كۆمەڵە شانۆییەكە لە هۆڵی كریستی فرۆشرا فۆتۆ: الحرة

چاپی كۆمەڵەی یەكەمی شانۆییەكانی ویلیام شكسپیر،ی نوسەری شانۆیی ئینگلیزی بە 9.97 ملیۆن دۆلار فرۆشرا لەو زیادكردنە ئاشكرایەی ڕۆژی چوارشەممە 14ی تشرینی یەكەم لە نیویۆرك ئەنجامدرا، بەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی لە بەهای كاری ئەدەبیدا تۆماركرد.

كتێبەكە بە بڕێكی زۆر زیاتر لەو پارەیە فرۆشرا كە خانەی (كریستیز)ی ڕێكخەری زیادكردنەكە پێشبینی كردبوو، لەكاتێكدا وایدانابوو نرخەكەی لەنێوان چوار ملیۆن بۆ شەش ملیۆن دۆلاردا بێت.

كتێبەكە كە لە ساڵی 1623دا چاپكراوە 36 چیرۆكی شكسپیر لەخۆدەگرێت، كە بەلای هەندێكەوە گرنگترین كاری ئەدەبییە بە زمانی ئینگلیزی.

كۆمەڵە شانۆییەكە پاش مردنی شكسپیر (1564-1616) بڵاوكرایەوە، ئەمەش بەهۆی هەوڵی هەردوو هاوڕێی جۆن هیمنگ و هێنری كۆندیل.

كتێبەكە شانۆیی گرنگی تیایە، كە ئەگەری لەدەستچوونی دەبوو لە چاپێكی وادا نەبوایە، لەوانە شانۆییەكانی (ماكبێس) و (شەوی دوانزەیەم).

ئەو چاپەی ڕۆژی چوارشەممە فرۆشرا دانەیەكە لە شەش كۆپی كە لەئێستادا خوازیارانی كۆكردنەوەی كاری كەلەپوری و ناوازە پاراستویانە، ئەو نرخەش كە پێی فرۆشرا بە ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی كاری ئەدەبی دادەنرێت.

كتێبی دیكە بە نرخی زیاتر فرۆشراون، لەوانە “كۆدكس لیستەر” (دەستنوسی لیستەر)ی لیۆناردۆ داڤنشی كە بیل گیتس لە ساڵی 1994 بە 30.8 ملیۆن دۆلار كڕی، كە ئەمیشیان ژمارەیەكی پێوانەییە، بەڵام لەبوارێكی تری كتێب و نوسیندایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زاوایەک لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا ئەستێرەیەکی لە ئاسمان بەخشی بە بووکەکەی

زاوایەكی جەزائیری لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیدا بووكەكەی سەرسام كرد و ئەستێرەیەكی لە ئاسماندا پێبەخشی، ئەوەش مشتومڕی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان…
زیاتر ببینە

مێشولە بە بەكتریا لەناودەبەن.. زانا ئوسترالییەكان توێژینەوەیەكی نوێیان تاقیكردەوە

توێژینەوەیەكی نوێی زانا ئوسترالییەكان ئاشكرایدەكات، بەكتریا دەتوانێت مێشولەی هەڵگری تا و تای زەرد لەناوببات. زانا ئوسترالییەكان لە تاقیكردنەوەیەكدا…
Total
0
Share