نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بودجەی عێراق بە 42 دۆلار دیارییکرا 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 15ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند کە نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بودجەی گشتیی ساڵی داھاتوو بە 42 دۆلار دیارییکراوە.

خالید بەتال، وەزیری پلاندانانی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند کە بودجەی گشتیی ساڵی 2021 لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر ناکرێت، لەبەرئەوەی ھێشتا گفتوگۆکان سەبارەت بە بودجەی گشتیی ساڵی داھاتوو، کۆتایییان نەھاتووە. 

خالید بەتال بە ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراقی وت،”نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بودجەی گشتیی ساڵی داھاتوو بە 42 دۆلار دیارییکراوە“. 

وتیشی، “موچەی فەرمانبەران و دەرماڵەکانیان لە بودجەی گشتیی ساڵی داھاتوودا، دەگاتە 50 تریلیۆن دینار“.

وەزیری پلاندانانی حکومەتی عێراق ڕاشیگەیاند کە لەلایەن وەزیری دارایییەوە ئاگادارکراوەتەوە لەوەی بودجەی گشتیی ساڵی 2021 ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکات و باسی لەوەشکرد کە لە میانی چوار ڕۆژی داھاتوودا، گفتوگۆکان سەبارەت بە بودجەی گشتیی ساڵی داھاتوو، کۆتایییان دێت. 

خالید بەتال دەڵێت،”سەبارەت بە لایەنی وەبەرھێنان لە بودجەی گشتیی 2021دا، ڕێککەوتن لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتیی کراوە”.

بابەتی پێشتر

ئارتێتا دانی پێدادەنێت: یاریزانان خەمبارن و گوشارم لەسەرە

بابەتی دواتر

پێنج هەڵەی دارایی كە لە ئایندەدا لێی پەشیمان دەبیتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: غاز هەناردە دەكەین

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، “لە ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵی داهاتوودا غازی سروشتی هەناردەی دەرەوە…
Total
0
Share