“كازمی دۆسییەكانی گەندەڵی ناخاتەڕوو”

ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردووە، “مستەفا كازمی دۆسییەیەكی زۆری گەندەڵی لە بەردەستدایە بەڵام پێشكەشی لایەنە پەیوەندیدارەكانی ناكات”.

خالید جەشەعمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی شوبات بە چەند میدیایەكی عێراقی وتووە، “ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق ئەركێكی ئاسانە و مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دۆسییەیەكی گەورەی گەندەڵی لەلایە”.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “سزادانی گەورە بەرپرسان لەسەر گەندەڵی، متمانە بۆ سیستمی سیاسی دەگەڕێنێتەوە، گەندەڵی هۆكاری تۆرانی عێراقییەكانە لە هەڵبژاردن”.

جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی ئاشكرایكردووە، “عێراقییەكان لە بەرامبەر گەندەڵیدا بێ ئومێد بوون، سیستمی حكومڕانی ئێستا هەنگاوی باشی ناوە، بەڵام گەندەڵی زۆریشی تێدایە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، سبەینێ رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست…
زیاتر ببینە

حكومەتی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بڕیاری نوێیدا

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەنگیدا لەسەر پەسەندكردنی راسپاردەی كۆبوونەوەی هاوبەشی دوێنێی…
Total
0
Share