ئارتێتا دانی پێدادەنێت: یاریزانان خەمبارن و گوشارم لەسەرە

مایکڵ ئارتێتا دانی پێدادەنێت، یاریزانانی ئارسیناڵ خەمبارن

ڕاهێنەری ئیسپانی یانەی ئارسیناڵ، مایکڵ ئارتێتا ئاماژە بە بارودۆخی ناوخۆیی یانەکەی دەکات و دەڵێت، ” خەمبارم و گوشارمان لەسەرە”.

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە دووپاتیدەکاتەوە، لە پێناو پاراستنی یانەی ئارسیناڵ و دوورخستنەوەیان لە ناوچەی مەترسی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ، ئامادەیە سنگی خۆی بخاتە بەر فیشەک.

ڕاهێنەرەکە بە دەیلی مەیڵی ڕاگەیاندووە، ” بە بەردەوامی هەست بە فشاری توند دەکەم و ئەم فشارانەش هەمیشە بوونیان دەبێت، ئەوەی ڕوودەدات ڕاستییە و پێویستە ئازایانە ڕوبەڕوی ببینەوە، هێشتا کاتی ئەوە نەهاتووە خۆمان بشارینەوە، کاتی ئەوەیە ڕوخسار و جەستەمان نیشانی ڕکابەران بدەین”.

هەروەها دەڵێت، ” بۆ ئەوەی لە ئێستادا ڕوودەدات داوای لێبوردن دەکەم، پێویستە خۆمان بدەینە بەر ئەو فیشەکانەی ئاڕاستەمان دەکرێت، کاتێک یارییەکان نابەینەوە دەبێت سنگی خۆمان دەرپەڕێنین و هاواربکەین بیتەقێنن، چونکە ئێمە لەسەر هەقین”.

مایکڵ ئارتێتا زۆرینەی بەرپرسیارییەکی دۆڕاندنەکان دەخاتە ئەستۆی خۆی

لە بارەی ڕەخنەی میدیا و هاندەرانەوە، دەڵێت، ” دەکرێت چی بکەم؟ سەرم دادەخەم و بەوپەڕی خۆماندووکردنەوە هەوڵدەدەم باشتر دەرکەوین، بەڕای من پێویستبوو بەم شێوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەم، ئەوە بەشێکە لە ئەرکی ڕاهێنان، کاتێک ئەنجامی باش تۆمارناکەیت ڕاهێنەر زۆرینەی بەرپرسیاریەتی لەئەستۆ دەگرێت، یانەکەمان هێندە گەورەیە ئەم هەموو ئەنجامی دۆڕاندنە هەرس ناکات، بۆیە دەڵێم، ئەوە سنگی منە، لێیبدەن”.

ئارتێتا لەبارەی یاریزانانەوە دەڵێت، ” چەندینجار وتوومە، کاتێک پێکهاتەیەکت دەبێت، لە دۆخە جیاوازەکاندا هەموویان بەختەوەر نابن، مەحاڵە خاوەنی 31 یاریزان بیت و هەمووان خۆشحاڵبن، یانەیەک نابینم لەم جیهانە هەموو یاریزانەکانی ئارام و بەختەوەربن”.

لەکۆتاییشدا دووپاتیدەکاتەوە، یاریزانان لەناوخۆی یانە خەمبارن، بەڵام پاڵپشتی دەکەن و هەرگیز لە ئەرکەکانیان کەمتەرخەمیان نەکردووە.

بابەتی پێشتر

چینییەكان سناپ و ئینیستاگرامیان نییە، ئەى چى بەکاردێنن؟

بابەتی دواتر

نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بودجەی عێراق بە 42 دۆلار دیارییکرا 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share