لێدوانێكی نوێ لە بومەلەرزەناسە هۆڵەندییەكەوە

فرانك هۆگربیتس ئەو بومەلەرزەناسە هۆڵەندییەی پێشبینیی روودانی بومەلەرزەكانی مانگی شوباتی رابردووی باكووری كوردستان و توركیا و سوریای كردبوو، رەتیدەكاتەوە لە پێشبینییەكانیدا پشت بە توێژینەوەكانی زانایەكی عێراقی ببەستێت.

لە رۆژانی رابردوودا زەویناسێكی عێراقی بە ناوی ساڵح محەمەد عەواد رایگەیاندبوو، فرانك هۆگربیتس لە پێشبینییەكانیدا بۆ روودانی بومەلەرزە، “سوود لە هاوكێشە و لێكدانەوە زانستییەكانی من وەردەگرێت”.

بومەلەرزەناسە هۆڵەندییەكە لە تویتێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، “كاری من پەیوەندیی بەو زانا عێراقییەوە نییە و توێژینەوەكانی من لە ساڵی 2014ـەوە دەستیانپێكردووە و لەو كاتەوە بوونەتە جێگەی سەرنجدانی میدیا”.

هۆگربیتس دەڵێت، لە هەردوو مانگی نیسان و ئایاری ساڵی 2015ـدا كە پێشبینییەكانی سەرنجی میدیایان كەمەندكێشی خۆیان كردووە، دوو بومەلەرزە بە گوڕی 7.8 پلە بە پێوەری رێختەر روویانداوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: باندێكی دزیكردن دەستگیركران

بابەتی دواتر

ئینتەر میلان 2-0 لیچی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share