بۆ یەکەمین جار.. کتێبێکی فیکریی بەختیار عەلی بە ئەڵمانی بڵاودەبێتەوە

بەرهەمێکی فیکریی بەختیار عەلی نووسەر و ڕۆشنبیر بە ئەڵمانی بڵاودەبێتەوە و یەکەمین جارە کۆمەڵەوتاری نووسەرێکی کورد لەلایەن دەزگایەکی چاپی جیهانییەوە وەربگێڕدرێت.

بڕیارە لە کۆتایی مانگی ئابی ئەم ساڵدا، کتێبێکی فیکریی بەختیار عەلی بە ناونیشانی “خەندەکەی دیکتاتۆر”ـەوە لەلایەن دەزگای “یونیۆنسڤێرلاگ”ـەوە بڵاوبکرێتەوە.

جێی ئاماژەیە، ئەمە یەکەمین جارە کۆمەڵەوتاری نووسەرێکی کورد لەلایەن دەزگایەکی دیار و بەناوبانگی وەک “یونیۆنسڤێرلاگ”ـەوە وەربگێڕدرێت و بڵاوبکرێتەوە.

بڕیارە کتێبەکە لە 22ی ئابەوە لە بازاڕ و کتێبفرۆشییەکاندا بەردەست بێت.

بابەتی پێشتر

سوید بڕیاریدا داواكاری بوونە ئەندام پێشكەشی ناتۆ بكات

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی و مستەفا سەید قادر پێكەوە بەشداری لە پرسەی سەرۆكی ئیماراتدا دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share