هۆشداریی لە بەردەوامی توانەوەی بەستەڵەكەكانی جەمسەری باكوور دەدرێت
ئەمساڵ كەمیكردووە

زاناکانی ناوەندی نیشتمانیی ئاماری بەستەڵەک و بەفر (NSIDC) لە ئەمریکا ئاشكرایدەكەن، توانەوەی بەستەڵەکی دەریای جەمسەریی باکوور لەساڵی 2021دا کەمتربووە ئەویش بەهۆی ئەوەی هاوینی ئەمساڵ پلەكانی گەرما نزمبوون هەروەها هۆشداریش دەدەن لەبەرەدەوامی توانەوەی بەستەڵەكەكان.

ئاژانسی (NSIDC) ئەمریكی بەهاوكاری ئاژانسی ناسا توێژینەوەی چاودێریی هەڵکشان و داکشانی بەستەڵەکەکانی لە جەمسەری باکوور كردووە و زاناکانی ناوەندەکەش ڕۆژی 16/9/ 2021 یان دەستنیشانکرد وەک بوونی کەمترین ئاستی بەستەڵەک لە دەریادا.

بەپێی توێژینەوەكە دەركەوتووە، ئەمساڵ دادەپۆشینی بەستەڵەکی باکوور بەلانیکەمەوە 1.82 ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە بووە، كە بەوتەی ناوەندەكە “هاوینی ئەمساڵ لەوناوچەیە کەشی ساردتربووە و کەمتر بەفر و بەستەڵەک تواوەتەوە، بەڵام ئەستوریی پێشتری بەستەڵەکی دەریا لە ساڵانی ڕابردوو کەمترە بەپێی ئەو داتایانەی لە توێژینەوەكە ئاماژەی پێكراوە.

هۆشداریی ئەوەشیدا كە توانەوەی بەردەوام و هەڵکشان و داکشانی بەستەڵەکی دەریای باکوور زیانی دەبێت و پێویستە ئەمریكا و وڵاتان هەنگاوی چارەسەریی بگرنەبەر.

کۆشکی سپی دەربارەی توانەوەی بەستەڵەک لە جەمسەری باکوور ڕایگەیاندووە، کارەکانی چڕدەکاتەوە، کە پلەی گەرمای بە سێ ئەوەندە خێراتر لە شوێنەكانی دیکەی جیهان بەرزبكاتەوە، هەروەها هەماهەنگی ڕێنماییە خۆجێیەکان دەکات و کاردەکات لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جەمسەری باکوور.

هاوكات تویلا مۆن، زانا لە زانکۆی کۆلۆرادۆ لەوبارەیەوە دەڵێت، ” لە ئەگەری توانەوەی بەردەوامی بەستەڵەكەكان دەبێت بڕوانینە پرسە مەترسیدارەکانی وەک ئاسایشی نیشتمانی، پەرەسەندنی ڕێگاوبان و بوونی خۆراک و چەند پرسێکی ‌دیکەوە، بۆیە پێویستە دەستبەجێ کارکردن لەسەر پرسەکانی جەمسەری باکوور هەنگاوی بۆبنرێت”.

پێشوایە، “ئەگەری هەیە گرژیەکانی نێوان هێزە گەورەکانی جیهان لەناوچەکەدا بەرزبێتەوە کاتێک لەساڵەکەدا چەند بەشێکی بەستەڵەک دەتوێتەوە”.

س.. ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

گەشتیارە ئێرانییەکان بە زیاتر لە 50 بریندارەوە خۆیان گەیاندە خاکی عێراق

بابەتی دواتر

سێ ساڵی ڕابردوو نرخی نەوت وەك ئەمڕۆ نەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share