“ئەپڵ بە مەبەست ئایفۆن خاودەكاتەوە بۆ ئەوەی بەكارهێنەران ئامێری نوێ بكڕن”

كۆمپانیای ئەپڵ تۆمەتباردەكرێت بەوەی بە مەبەست ئامێرەكانی ئایفۆن خاودەكاتەوە بۆ ئەوەی بەكارهێنەران ناچاربكات ئامێرە نوێیەكانی بكڕن.

ساڵی 2017 ئەپڵ دانی بەوەدا نابوو كە ئامێرە كۆنەكانی ئایفۆن كاركردنیان خاودەبێتەوە، ئەوەش هاندەربوو بۆ زیاتر برەودان بەو گومانانەی كە دەڵێن، خوودی كۆمپانیاكە بە مەبەست ئامێرەكانی خاودەكاتەوە.

دوایین كاردانەوە بەرامبەر بەو پرسە، تۆماركردنی سكاڵایەكە لە بەریتانیا دژ بە كۆمپانیای ئەپڵ. سكاڵاكە بانگەشەی ئەوە دەكات كە نوێگەرییەكەی ساڵی 2017ی تایبەت بە سیستمی كاركردنی ئامێرەكانی ئایفۆن، ئامانجی سستكردنی كاركردنی ئامێرە كۆنەكانی ئایفۆن بووە بۆ ئەوەی بەكارهێنەران ناچاربن ئامێری مۆدێل نوێ بكڕن، بۆیە داوادەكرێت بەكارهێنەرانی ئایفۆن لە بەریتانیا قەرەبووبكرێنەوە.

سكاڵا یاساییەكە داوادەكات ئەپڵ 25 ملیۆن بەكارهێنەری ئایفۆن لە بەریتانیا بە 935 ملیۆن دۆلار قەرەبووبكاتەوە.

كۆمپانیای ئەپڵ ئەو تۆمەتە ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت، بە مەبەست تەمەنی ئامێرەكانی ئایفۆنی كورتنەكردووەتەوە، سەرباری ئەوەش لە سكاڵایەكی هاوشێوەی ئەوەی بەریتانیادا، پێشتر ئەپڵ 133 ملیۆن دۆلار قەرەبووی داوە بە بەكارهێنەرانی لە ئەمریكا.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی پەنابەرانە

بابەتی دواتر

ماكرۆن زۆرینەی پەرلەمانی لەدەستدا و پێویستی بە هاوپەیمانێكە تا حكومەت پێكبهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانییەوە 5.5%ی پشکەکانی فەیسبووک پاشەکشەیانکردووە

پشکەکانی فەیسبووک بەبڕی 5.5% پاشەکشەیانکرد، دوای ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی پێگەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام و واتسئەپ لەکارکەوتن. بەهای هەر پشکێکی فەیسبووک…
Total
0
Share