تۆیۆتا چاوەڕواننەكراوەكان بۆ كڕیارانی ئاشكرادەكات

تۆیۆتا 30 جۆری نوێی ئۆتۆمبێلی كارەبایی تا ساڵی 2030 دەخاتەڕوو

ئەكیۆ تۆیۆدا، سەرۆكی كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی بۆ ئۆتۆمبێل ئاشكرایكرد كە كۆمپانیاكەیان كار لەسەر پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانی دەكات و 30 جۆری نوێی كارەبایی تا ساڵی 2030 دەخاتەڕوو.

پلانی تۆیۆتا ئەوەیە 3.5 ملیۆن ئۆتۆمبێلی كارەبایی لەسەر ئاستی جیهان لە ساڵی 2030دا بفرۆشێت بە زیادكردنی پلانەكەی پێشووی بۆ فرۆشتنی دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل كە بە هایدرۆجین كاردەكات لە سەرجەم ناوچەكانی جیهان تا ساڵی 2030.

تۆیۆدا بەڵێنیدا بە خستنەڕووی پێكهاتەی تەواوەتی جۆرە كارەباییەكان كە بە (بی زێد) ناودەبرێت لە ساڵانی داهاتوودا و لە نێویشیاندا ئۆتۆمبێلی وەرزشی بە بەكارهێنانە جیاوازەكانییەوە.

تۆیۆدا لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان لە تۆكیۆ وتی، “دەتوانین هەسارەكەمان جوان بكەین و زەردەخەنە بۆ نەوەی ئایندە بهێنینەدی” وەك ئەوەی ئەسۆشیەتید پرێس بڵاویكردوەتەوە.

دوپاتیشیكردەوە، پێویستە تۆیۆتا مامەڵە لەگەڵ مەترسییە جیهانییەكان دەربارەی گۆڕانی ئاووهەوا و دەردراوەكانی كاربۆن بكات.

شارەزایان وایدەبینن لێدوانەكانی تۆیۆدا دوپاتكردنەوەیە لەسەر سووربوونی كۆمپانیاكە بۆ گۆڕینی ناو و ناوبانگی بەوەی جیاوازە لە بواری گۆڕینی پیشەسازی بەرەو ئۆتۆمبێلی كارەبایی.

بابەتی پێشتر

لەسێدارەدانی سێ سزادراو جێبەجێكرا

بابەتی دواتر

سوننه‌كان ڕێككه‌وتن و كورد و شیعه‌ش په‌رته‌وازه‌ن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share