شنۆ شەهید ئەشقی ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، “دوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەكی پزیشكێكی پارێزگای دهۆك كە تێیدا ئاماژە بەوە دەكات لەلایەن فەرماندەیەكی سەربازییەوە و لەژێر فشار و ئەشكەنجەدا بڕە پارەیەكی وەك سەرانە لێوەرگیراوە، نووسراوم ئاراستەی داواكاریی گشتی و لیژنە پەیوەندیدارەكان كردووە كە بەدواداچوون لەسەر ئەو دۆسییە بكەن”.
راشیگەیاند، “نابێت لەژێر هیچ پاساوێكدا رێگا بدرێت پێگەی سەربازی بۆ مەرامی كەسی و حزبی و مافیاگەرایی و بڵاوكردنەوەی ترس و تۆقاندن بەكاربهێندرێت و شكۆی پێشمەرگە لەكەدار بكرێت و نووسراوم ئاراستەی داواكاریی گشتی و لیژنەكانی مافی مرۆڤ، پێشمەرگە، ناوخۆ، ئاسایش، ئەنجومەنە خۆجێیەكان و تەندروستی و ژینگەو مافی بەكاربەر كردووە و بەدواداچوونی جددی بۆ ئەم بابەتە بكەن دەرئەنجام و ڕاستییەكان بۆ ڕای گشتی رابگەیەنن.