كوڕێك بە هەڵە باوكی خۆی كوشت

پۆلیس تۆمەتبارێكی دەستگیركرد و دەڵێت، “بە هەڵە باوكی خۆی كوشتووە”.

دوای ئەوەی لەگەڵ چەند كەسێكدا شەڕ و توندوتیژی كەوتووەتە نێوانیانەوە، تۆمەتبارێك لە میسان هێرشیكردووەتەسەر ماڵی لایەنی بەرامبەر و تەقەیكردووە، وەك فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاكە رایگەیاندووە.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیس كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاوكراوەتەوە، تۆمەتبارەكە باوكی لەگەڵدا بووە، بە چەك تەقەی لە نەیارەكانی كردووە و بە هەڵە باوكی خۆی پێكاوە، بەو هۆیەوە باوكی برینداربووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

پۆلیسی میسان دەڵێت، “تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و دادگا رێكاری خۆی دەگرێتەبەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم: ئاماری هەژاری بەبێ ئاگاداری ئێمە بڵاوکراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو راپۆرتەی ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەبارەت بە ئامارەکانی هەژاری بڵاوکراوەتەوە، ئاگاداری نەبووین.…
Total
0
Share