بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بۆ هاوڵاتییان: تکایە لەماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە

بەرگریی شارستانی ئاکرێ داوا لە هاوڵاتییان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی شەپۆلی بارانبارین هەرێمی گرتووەتەوە و بەردەوامە، بە جۆرێک بۆ ماوەی 10 کاتژمێر بە بەردەوامی باران باریوە هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە، لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

لە راگەیەندراوەکەی بەرگریی شارستانیی ئاکرێدا هاتووە، لە گوندی مام خەلیفەی سەر بە ناحیەی گردەسێن، گردێک رۆچووە و زیانی بە دیواری ماڵی هاوڵاتییەک گەیاندووە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ سلێمانى ئاماده‌كاری كرابوو.. نرخی خۆراك و شمه‌ك گران نه‌بووه‌

به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێریی بازرگانیی سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێش ئه‌وه‌ى نرخى خۆراك و شمه‌ك گرانبێت ئه‌وان سه‌ردانى شوێنه‌كانیان كردووه‌ و هۆشدارییان…
Total
0
Share