بڕیاری نوێ لەبارەی بەکارهێنانی زمانی کوردی لە کەرکوک دەدرێت

ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، زمانی كوردی لە سەرجەم فەرمانگە و سەر تابلۆکانی پارێزگای كەركوك بەكاربهێندرێت و مامۆستای کوردی بۆ خوێندکارانی کورد دابینبکرێت.

بەپێی نووسراوێکی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، پاڵپشت بە راسپاردەكانی لیژنەی باڵای پەیوەندیدار بە چاودێریكردنی جێبەجیێكردنی یاسای زمانە فەرمییەکان، دەبێت لەسەر تابلۆكانی ناوەوە و دەرەوەی فەرمانگە حكومییەكانی پارێزگای كەركوك، هەر چوار زمانی پێكهاتەكانی شارەكە بەكاربهێندرێت.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتوە، دەبێت وەزارەتی پەروەردە پڕۆگرامی خوێندن بە زمانەكانی كوردی و توركمانی لە خوێندنگەكان چاپ بكات، كە خوێندن تیایاندا بەو دوو زمانەیە و  مامۆستای تایبەت بە زمانی كوردی و سریانی و توركمانی دابینبکات.

لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا هاتووە، زمانی كوردی لە كۆمپیوتەرەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرت و باری شارستانی و نشینگە لە پارێزگای كەركوك و پارێزگا تێكەڵەكان زیادبكرێن، نوسراوی فۆرمەكانیش لە فەرمانگە و دامودەزگا حكومییەكانی پارێزگای كەركوك، بە هەردوو زمانی عەرەبی و كوردی بن.

لە کۆتایی نووسراوەکەدا هاتووە، دەبێت ئەو بڕیارە كارگێڕییانەی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بۆ پارێزگای كەركوك دەردەچن، بە زمانی عەرەبی و كوردی بن.

بابەتی پێشتر

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

بابەتی دواتر

کەی لیڤاندۆڤسکی دەگەڕێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە كە بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ پلەكانی گەرما…
Total
0
Share