باوكێك كچەكەی خۆی كوشت

سەرای كفری

لە قەزای كفری باوكێك تەقەی لە كچەكەی خۆی كرد و كوشتی.

كچەكە ناوی ئیمان ئەحمەد شكورە و تەمەنی 15 ساڵ بووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن باوكییەوە تەقەی لێكراوە و كوژراوە، دواتر بكوژەكە هەڵاتووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان، لە زاری شایەتحاڵەكانی ڕووداوەكەوە ڕایگەیاند، پاڵنەری كوشتنەكە دەگەڕێتەوە بۆ ناكۆكیی نێوان دایك و باوكی كچەكە، بەو پێیەی لە یەكتر جیابوونەتەوە و كچەكە لەگەڵ دایكیدا ژیاوە، بەڵام باوكی هەوڵیداوە بیباتە لای خۆی و بەهۆی قایلنەبوونی كچەكەوە، باوكی بە دەمانچە تەقەی لێكردووە و كوشتوویەتی.

وتیشی، تەرمی كچەكە لە نەخۆشخانەی كفری-یە و بڕیارە پاش كەمێكی دیكە ڕەوانەی پزیشكیی دادیی كەلار بكرێت و هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەكەن.

بابەتی پێشتر

خوێندنگەیەک لە بری نەوت بەنزینیان پێدراوە ئاگریگرتووە و چوار کەس بریندارن

بابەتی دواتر

مووچە بۆ هەزاران كەسی هەرێم دەبڕدرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share