کەی لیڤاندۆڤسکی دەگەڕێتەوە؟

بە دڵنیاییەوە لیڤاندۆڤسکی لە دوو یاریی داهاتووی یانەى بەرشلۆنە بێبەشدەبێت.

لیڤا لەدواین یاریی بەرشلۆنە توشی پێکان بووە و تیمی پزیشکی نزیکەى 15 ڕۆژ پشوودانیان بۆ داناوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەکان بێت تیمی پزیشکی یانەى بەرشلۆنە نایەوێت مەترسی بە پێکانەکەى لیڤاوە بکات و لە دوو یاریی داهاتوودا دووریدەخاتەوە.

بەوەش لیڤا لە یارییەکەى بەرشلۆنە بەرامبەر ریاڵ مەدرید لەجامی شای ئیسپانیا و لە یارییەکەى ڤالێنسیاش لە خولی ئیسپانیا بێبەش دەبێت.

ئەگەر زۆرە هەفتەى داهاتوو هێرشبەرە پۆڵەندییەکە بگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share