پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە كە بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بە نزیكەی 2 تا 3 پلە نزمتر دەبێت بە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20) كم /ك دەبێت، پلەكانی گەرما بە نزیكەی 2 تــــا 3 پلە نزمتردەبێت بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی

دهۆك : 29 پلەی سیلیزی

كەركوك : 33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 30 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی

سۆران : 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: نۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سلێمانی جێبەجێدەکرێن

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، رایدەگەیەنێت، “گوژمه‌ی ملیارێك و 148 ملیۆن دینار بۆ 9 پرۆژه‌ی سلێمانی خه‌رجده‌كرێت”. وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار…
Total
0
Share