بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەی پێنجشەممە پلەکانی گەرما دادەبەزن بە بەراورد بە ئەمڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەورى جیا جیا، پلەکانی گەرما/نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە یەک پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێراى با لەسەرخۆ دەبێت ( 5 – 15 ) کم/ک”.
ئاشکراشیکرد، “بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر:24 پلەى سیلیزى، سلێمانی:22 پلەى سیلیزى، دهۆک:21 پلەى سیلیزى، کەرکوک:26 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە:21 پلەى سیلیزى، زاخۆ :22 پلەى سیلیزى، سۆران :20 پلەى سیلیزى، گەرمیان:27 پلەى سیلیزى دەبێت”.