کاتژمێر چەندە لەسەر ڕووی مانگ؟.. هەوڵە زانستییەکان بۆ دیاریکردنی کات لەسەر ئەو هەسارەیە

بەو پێیەی چالاکییەکانی چوونە سەرمانگ زیادیانکردووە و پێشبینی دەکرێت زیاتریش بن، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا دەیەوێت پێوەرێکی کاتی تایبەت بە مانگ دابنێت.

ئاژانسەکە رایگەیاندووە کە دەزگاکانی بۆشایی ئاسمان لە جیهاندا بیر لەوە دەکەنەوە کە چۆن کات لەسەر مانگ پێوانە بکەن، پیترۆ جیۆردانۆ، ئەندازیاری سیستەمی گەشتیاریی ئاژانسەکە دەڵێت، بیرۆکەکە لە کۆتایی ساڵی رابردوودا لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لە هۆڵەندا هاتە ئاراوە و بەشداربووان لەسەر پێویستیی بەپەلەی دامەزراندنی “ئاماژەیەکی هاوبەش بۆ کاتی مانگ” کۆکبوون، ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێستا هەوڵە نێودەوڵەتییە هاوبەشەکان بۆ بەدیهێنانی ئەمە دەستیپێکردووە”.

بەرپرسانی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا رایانگەیاندووە، پێوەرێکی کاتیی مانگ کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت، ئاسانکاری بۆ هەمووان دەکات، چ ئاژانسەکانی وڵاتان و چ کۆمپانیاکانی بواری بۆشایی ئاسمان ئەو پێداویستییەیان پڕدەبێتەوە.

ناسا ناچار بوو لە کاتی دیزاینکردن و دروستکردنی وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتیدا مامەڵە لەگەڵ کێشەی کاتی خۆیدا بکات، کە لە 25 ساڵەی هەڵدانی یەکەم کەشتی نزیک دەبێتەوە.

هەرچەندە وێستگەی بۆشایی ئاسمان ناوچەی کاتی تایبەتی خۆی نییە، بەڵام بەپێی کاتی گشتگیری هەماهەنگ کاردەکات کە بە وردی لەسەر بنەمای کاتژمێری ئەتۆمی پێوانە دەکرێت.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا دەڵێت، تیمێکی نێودەوڵەتی کە سەیری پێوەرە کاتییەکانی مانگ دەکەن، مشتومڕ لەسەر ئەوە دەکەن کە ئایا دەبێت یەک لایەن کاتی سەر مانگ دابنێت و هەمووان پەیڕەوی بکەن؟

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

بابەتی دواتر

ڤایرۆسی ماربۆرگ سەریهەڵدایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share