ژنێکی تر خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کاندید دەکات

وەزیری پەیوەندییەکان و پەرلەمانی بەریتانیا ئاشکرایکرد، خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی کاندید دەکات.

پینی مۆردنت، لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە ڕایگەیاند، کە خۆی بۆ جێگرەوەی لیز ترەس کاندید دەکات.

ئەو وەزیرە دەڵێت، “ڕایدەگەیەنم خۆم بۆ بوون بە سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کاندید دەکەم، بۆ یەکگرتوویی وڵاتەکەمان، بۆ ئەمەک و پابەندی بە پیرۆزییەکانی وڵاتەکەمان سەرکەوتوو دەبین لە هەڵبژاردنی داهاتوودا”.

نووسیویەتی، “هاوڕێیانم هاندەدەم ئەوانەی سەرەتایەکی نوێیان دەوێت، ئەوانەی پارتێکی یەکگرتوو و سەرکردایەتییەکی باشیان دەوێت لەپێناو بەرژەوەندیی نیشتمانەکەمان”.

ڕۆژی پێنجشەممە لیز ترەس سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستلەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی و سەرۆکایەتیی حزبەکەی ڕاگەیاند.

ترەس تا کاتێک شوێنگرەوەیەکی هەڵدەبژێردرێت لە پۆستەکەیدا وەک سرۆک وەزیران دەمێنیتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر 30 هەزار كەسی لە ویلایەتی كۆلۆرادۆی ئەمریكا ئاوارەكرد

له‌ ویلایه‌تى كۆلۆرادۆی ئه‌مریكا ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی خێرا ‏ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاگره‌كه‌ زیاتر له‌ 30 هه‌زار كه‌س ماڵه‌كانیان چۆڵكردووه‌.…
Total
0
Share