ڕوسیا: زیاتر لە هەزار سەربازی هێزی دەریایی ئۆکرانیا خۆیان ڕادەستکردووە

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا جەختدەکاتەوە زیاتر لە هەزار سەربازی هێزی دەریایی ئۆکرانیا لە ماریۆپۆل، چەکیان داناوە و خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ڕوسیا کردووە.

ئیگۆر کۆناشینکۆڤ وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ئاشکرایکرد، هەزار و 26 ئەندامی لیوای 36ی هێزی دەریایی ئۆکرانیا خۆیان رادەستی هێزەکانی ڕوسیان کردووە.

بەپێی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، لەناو ئەوانەی خۆیان ڕادەستکردووە، 162 ئەفسەر، 47 ژن و 151 بریندار هەن کە فریاگوزاریی تەندروستییان بۆکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە هەفتەی ڕابردوودا ڕەمەزان قەدیرۆڤ سەرۆکی چیچان ڕایگەیاند، زیاتر لە 260 ئەندامی هێزە دەریاییەکانی ئۆکرانیا خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ڕوسیا کردووە.

بابەتی پێشتر

دۆسێی كوشتنی قاسم سولەیمانی خراوەتە مامەڵە و دانوستانەوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی كۆتایی بە دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكاران دەهێنرێت و لە هەولێر دەستپێنەكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share