بایدن بۆ هاوڵاتییانی ئەمریکی: ئێستا ئۆکرانیا جێبهێڵن

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوا لە هاوڵاتییانی ئەمریکی لە ئۆکرانیا دەکات بەپەلە ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن و جەختدەکاتەوە، “دەکرێت دۆخەکە بەخێرایی بەرەو خراپی بچێت”.

هەریەکە لە ئەمریکا، بەریتانیا، هۆڵەندا، ژاپۆن، کۆریای باشور و لاتیڤیا داوا لە هاوڵاتییەکانیان دەکەن ئۆکرانیا جێبهێڵن.

جۆ بایدن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی NBC NEWS ڕایگەیاند، “پێویستە ئەمریکییەکان ئێستا ئۆکرانیا جێبهێڵن”.

کۆشکی سپی داوا لە ئەمریکییەکان دەکات لەماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێری داهاتوودا ئەو وڵاتە چۆڵبکەن.

بایدن وتیشی، “دۆخەکە بەتەواوی جیاوازە، وەک ئەوە نییە مامەڵە لەگەڵ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بکەین، ئێمە مامەڵە لەگەڵ یەکێک لە گەورەترین هێزەکانی جیهان دەکەین، دەکرێت کارەکان زۆر بەخێرایی بەرەو خراپی بچن”.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا هیچ سیناریۆیەک ئەبێت کە وایلێبکات هێز بنێرێت بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتییە ئەمریکییەکانی لەو وڵاتە، بایدن دەڵێت “هیچ شتێک نییە. جەنگی جیهانی دروستدەبێت کاتێک ئەمریکییەکان و ڕوسیا شەڕ دژی یەکتر بکەن”.

دەشڵێت، “ئێمە لە جیهانێکی زۆر جیاوازداین وەک لەوەی پێشتر هەبوو”.

هەروەها ئیسرائیل دەستیکردووە بە کشاندنەوەی تیمی  باڵیۆزخانە و خێزانی دیپلۆماتکارەکانی لە ئۆکرانیا، داوا لە هاوڵاتییەکانی دەکات وڵاتەکە جێبهێڵن و هۆشداریشیداوە لە گەشتکردن بۆ ئۆکرانیا.

هەر ئەمڕۆ هەینی بایدن ڕاوێژێکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی ئەوروپا ئەنجامداوە و پێیڕاگەیاندوون جۆ بایدن، کە بەبۆچوونی ئەمریکا، پوتن بڕیاریداوە هێرش بۆسەر ئۆکرانیا بکات و ئەگەری هەیە هێرشەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامبدات.

بابەتی پێشتر

مەزڵوم عەبدی: بەرپرسیارێتیی هێرشی سەر زیندانی حەسەکە دەگرینەئەستۆ بەڵام داعش لە گەشەکردنەوەدایە

بابەتی دواتر

وڵاتانی جیهان داوا لە هاوڵاتییانیان دەكەن ئۆكرانیا جێبهێڵن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share