بڕیارێك لە بەرژەوەندیی خانەنشینان دەركرا

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هێڵی ئاسمانیی عێراق بڕیاریدا داشكاندن بۆ بلیتی گەشتكردن بۆ خانەنشینانی عێراق بكات و دەشڵێت، “نووسراومان كرد بڕیارەكە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە”.

كاروان یاروەیس پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، دوای ئەوەی هێڵی ئاسمانیی عێراق بڕیاریدا داشكاندن بە رێژەی 25 % لە نرخی بلیتی گەشتەكان بۆ خانەنشینانی عێراق بكات، ئەمڕۆ سێشەممە، داوامانكرد خانەنشینانی هەرێمیش لەو بڕیارە سوودمەندببن”.

راشیگەیاند، بۆ ئەو مەبەستە نووسراومان بۆ هێڵی ئاسمانیی عێراق كرد كە داشكاندنەكە خانەنشینانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بابەتی دواتر

ماوەی پشووی بەهارەی ناوەندەكانی خوێندن راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share