ماوەی پشووی بەهارەی ناوەندەكانی خوێندن راگەیەندرا

د. ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێكی تایبەتدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پشووی بەهارەی ناوەندەكانی خوێندن لە 11ی 3ی 2023 دەستپێدەكات و لە 24ی 3ی 2023 كۆتایی دێت.

راشیگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 9ی ئازاری 2023 دەكەوێتە رۆژی پێنجشەممەوە كە كۆتا رۆژی دەوام دەبێت لە ناوەندەكانی خوێندن لە 11ی ئازارەوە پشووی بەهارەی ناوەندەكانی خوێندن دەستپێدەكات.

وەزیری پەروەردە جەختیكردەوە هیچ بڕیارێك نەدراوە بەهۆی هاتنەوەی مانگی رەمەزانەوە گۆڕانكاری لە پشووەكان لە ناوەندەكانی خوێندن بكرێت و هاوشێوەی ساڵانی رابردوو دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: زۆر بە خاوی كار لەسەر ئەو پڕۆژەیە دەكرێت كە تایبەتە بە پلەبەرزكردنەوە

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پڕۆژەیەكیان بۆ پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاراستەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share