لە سلێمانی چوار كەس بە تۆمەتی كڕین و فرۆشتنی گورچیلە دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێكخراوەكان دەستگیركردنی چوار كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ و كڕین و فرۆشتنی گورچیلەوە راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێكخراوەكان دەستگیركردنی چوار كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ و كڕین و فرۆشتنی گورچیلەوە راگەیاند كە سێ لە تۆمەتبارەكان بە نەتەوە عەرەبن و -هاوڵاتی باشوور و ناوەراستی عێران، تۆمەتبارەكەی دیكەشی هاوڵاتییەكی كوردە.

هاوكات هەر ئەمڕۆ نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێكخراوەكان رایگەیاند، ئەو سێ كەسە تاوانی دەڵاڵیكردن (كڕین و فرۆشتنی) گورچیلەیان لە شاری سلێمانی ئەنجامداوە و تۆمەتبارەكان دوێنێ سێشەممە دەستگیركراون و بەپێی ماددەی پێنج لە یاسای كماری 28ـی ساڵی 2012، كە تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ راگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلا وەیسی: ئەو حزبەی شانازی بە خیانەتەوە بكات نابێت و ناكرێت چاوەڕوانی كاری باشی نیشتیمانی و نەتەوەیی لێبكرێت

پێشڕەو مەلا وەیسی رۆژنامەنووس رایگەیاند، 31 ی ئابی 1996 خیانەتێكی نیشتمانی بوو، كە تا رۆژمێری مرۆڤایەتیی بەردەوام بێت…
Total
0
Share