پەرلەمانتارێك: یاسای بودجە لە عێراق پەسەندبكرێت هەرێمی كوردستان كێشەی مووچەی نامێنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، یاسای بودجە لە عێراق پەسەندبكرێت هەرێمی كوردستان كێشەی مووچەی نامێنێت و دەشڵێت، “دوای پەسەندكردنی بودجە، بەغداد مانگانە لە 400 ملیار دینارەكە زیاتر دەنێرێت”.

د. بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە دوای 10ی ئەم مانگەوە یاسای بودجە لە پەرلەمان بخرێتە بەرنامەی كارەوە و پەسەند بكرێت و ئەو فشارانەی سەر هەرێمی كوردستان لە دوای پەسەندكردنی یاسای بودجە كەمدەبێتەوە.

راشیگەیاند، “بەغداد نەوتی هەرێمی كوردستان دەفرۆشێت و مانگانە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق رەوانە دەكرێت و لەو 400 ملیار دینارە زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە، “یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندبكرێت، هەرێمی كوردستان كێشەی مووچەی نامێنێت و مانگانە زیاتر لە یەك ترلیۆن دیناری لە بەغدادەوە بۆ رەوانە دەكرێت”.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

رووناكییەكەی ئەمشەوت بینی؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزین هەرزان دەبێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی بەنزینە 690 دینارییەكە ئاشكرادەكات و جەختدەكاتەوە ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكە كاریگەری…
Total
0
Share