قوربانییانی یەختە نقومبووەكە ژمارەیان بوو بە 63 كەس

ژمارەی كۆچبەرانی خنكاو كە لە رووداوی ژێرئاوكەوتنی یەختێكی كۆچبەراندا لە كەناراوەكانی ئیتاڵیا بوونە قوربانی، بۆ 63 كەس بەرزبووەوە.

بەپێی نوێترین ئامار، پۆلیسی كەناراوەكانی ئیتاڵیا 81 كۆچبەریان لەو رووداوەدا رزگاركردووە، بەڵام 63 كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە كە 14ـیان منداڵن.

لەبارەی ناسنامەی كۆچبەرەكانەوە، شەهرام حەمە نوێنەری دەزگای لوتكە لە ئەوروپا رایگەیاندووە، كۆچبەرەكان هاوڵاتیی وڵاتانی ئێران، پاكستان و ئەفغانستانن و لە كەشێكی سەختەدا هەڵمەتی رزگاركردنی بەشێكیان بەرپاكراوە.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی نوێ لەبارەی بەنزینەوە دەركرا

بابەتی دواتر

دڵنیایی لەبارەی ئازادکردنی زیندانییانی بادینان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فه‌ره‌نسا له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى G7 ده‌كات

به‌هۆی زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن فه‌ره‌نسا داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى وه‌زیرانى ته‌ندروستیی G7 ده‌كات. ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، فه‌ره‌نسا به‌فه‌رمى…
Total
0
Share